پزیشکێک: بە گۆڕینی ژەمێک گۆشت بە خۆراکی رووەکی پیاوان دەتوانن تەندروستییان باشتربکەن

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، “ئەو پیاوانەی لە تەمەنی مامناوەندن، بە کەمکردنەوەی ژەمێک گۆشت و خواردنی خۆراکی رووەکی لە جێگەی دەتوانن باری تەندروستییان باشتر بکەن”.

دکتۆر، نۆریا دیانۆفا کە پسپۆڕێکی خۆراکە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوە خۆراکی تەندروستە لە زانکۆی مۆسکۆ، ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆرد لە ساڵی 2020دا ئەوەی ئاشکراکردووە، بۆ ماوەی دوو هەفتە گۆڕینی ژەمێک گۆشت بۆ ژەمێکی خۆراکی رووەکی دەتوانێت سوودی بۆ پیاوانی تەمەن مامناوەند هەبێت.

باسی لە سوودەکانیش کردووە و دەڵێت، “ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو پیاوانەی ئەو کارەیان کردووە، کیلۆیەک لە کێشی جەستەیان دابەزاندووە و ئاستی چەوری جۆراوجۆرری جەستەیان باشتربووە و ئەگەری توشووبوونیان بە نەخۆشییانی دڵ و خوێن مەین و سڕبوونی ماسوولکەکان و تەنانەت شەکرەش، کەمبووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share