ئایا دەکرێت کاتژمێرەکانی کەمیی نووستن لە ڕۆژانی پشوودا قەرەبوو بکرێتەوە؟

کێشەکانی کەمخەوی لە جیهاندا هاوشێوەی “پەتا” ملیۆنان کەسیان گیرۆدەکردووە و هەڕەشە لە تەندروستییان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمخەوی دەدرێت.

بەشێکی زۆر لە پسپۆڕان پێیانوایە، قەرەبووکردنەوەی کاتژمێرەکانی نووستن لە کاتەکانی پشوو بۆ نمونە ڕۆژە پشووەکان هەڵەیەکی گەورەیە لەڕووی تەندروستییەوە و پێچەوانەی توێژینەوە زانستییەکانە.

دکتۆر بهانۆ براکاش پسپۆڕی پزیشکیی نووستن لەوبارەیەوە دەڵێت، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەوانەی تووشی کێشەکانی کەمخەوی دەبن دوای حەوت ڕۆژ کاریگەرییەکانی تێیاندا دەردەکەوێت.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کەسێک ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا بخەوێت بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەگەری هەیە پێیوابێت تەندروستیی باشە، بەڵام لەڕووی بیرکردنەوە و بۆچوونە ئەقڵییەکان و وەڵامدانەوەی بۆ ڕووداوەکانی دەوروبەری کێشەی دەبێت.

توێژینەوەکە هۆکارەکانی پشت کاریگەرییەکانی کەمخەوی بەڕێژەیەکی زۆر لەسەر ڕەفتارە ژیرییەکانی مرۆڤ دەگێڕێتەوە بۆئەوە مێشکی مرۆڤ پێویستی بە خولێکی نووستنی تەواوی بێپچڕان هەیە، تاوەکو زانیارییە گرنگە بەدەستهاتووەکان تۆماربکات و ماندوێتیی ڕۆژانەی جەستە قەرەبووبکاتەوە.

بەو پێیەش لە خولێکی تەواوی نووستندا کە لە هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت، مێشک خۆی نوێدەکاتەوە و دەروونی کەسەکە کاتی تەواو بۆ پشوو وەردەگرێت و جەستە لەسەر ئاستی خانەکان وزەی پێویستی پێدەگات.

بۆیە کەمخەویی درێژخایەن دەبێتەهۆی خراپی لە توانای فێربوون، داهێنان، چارەسەری کێشەکان و بڕیاردان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟<br> كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی شیوعی: ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share