چوار كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە كتێبی شوێنەواری دەستگیركران

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە چوار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبی شوێنەوارییەوە لە سەلاحەدین دەستگیركران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پشتبەست بە زانیاریی ورد، لەلایەن كاروباری ناوخۆوە تۆمەتباران لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیركراون.

ئەوەشی روونكردەوە، پرۆسەكە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر و، پێكهێنانی تیمی كار كە چاودێریی گروپەكەیان كردووە ئەنجامدراوە.

تۆمەتباران بەپێی ماددەی (44 شوێنەوار) رەوانەی لێكۆڵینەوەی یاسایی كراون، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بە درێژترین سەموون.. فەرەنسا پێش ئیتاڵیای دایەوە

بابەتی دواتر

چەند رێگایەكی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share