ئەحمەد سەفار: ڕێگرییەكانی بەردەم بودجە سیاسییە

“وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان داتای پێویستیان نه‌بوو”

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، بابەتی بودجە بووەتە پرسێكی سیاسی و دەشڵێت، دواكەوتنی بەهۆی پشكی كوردەوە نییە، بەڵكو بەهۆی پشكی پارێزگاكانەوەیە.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار وتی، وەبەرهێنان دوادەكەوێت و بێكاری زیاددەكات و هەژاری ڕۆژانە زیاددەكات جگە لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە، پێویستە جوڵەیەك لە خێراترین كاتدا هەبێت بۆ دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە.

سەفار، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ئەوەشی وت، “بودجە بووەتە بابەتێكی سیاسی زیاتر لەوەی بابەتی دارایی و ئابوری بێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕگەیەكی حكومەت هەیە كە لە ئەنجامی شاند و كۆبوونەوە زۆرەكان دەربارەی بودجە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند كە خۆی لە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی و نوێنەری كۆمپانیای سۆمۆ و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی دەبینێتەوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام فشارێكی سیاسی هەیە لە پرسی بودجەدا سەبارەت بە پشكی كورد.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، “بودجە دواكەوتووە نەك بەهۆی كوردەوە بەڵكو بەهۆی پشكی پارێزگاكانەوە”.

ئەگەرچی چاوەڕوان دەكرا پرۆژەی بودجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەڵام بەپێی نوسراوی نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

نوسینگەكە لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كاتژمێر 06:00ی ئێوارە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكات لە هۆڵی دەستوری بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئێوارەی دوێنێ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكاندا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری هەماهەنگی تەواویان داوە تایبەت بە هەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و بودجەی گشتیی عێراق و بۆ ئەوەش بڕیارە ژوورێكی هاوبەش پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 500 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی دواتر

بەشە خۆراكی مانگانەی ژمارەیەك توێژ ڕادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجە گەیشتە پەرلەمان

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا. باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share