دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكات

دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بە رێوشوێنەكانی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی تشرینی یەكەم دەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، فەرمانگەی ژمێریاریی دەستی بە رێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچە بۆ مانگی تشرینی یەكەم كردووە، ئەوەش دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی رێكخستنی خەرجی.

داواش لە وەزارەت، پارێزگا و فەرمانگە نەبەستراو بە وەزارەتەكان دەكات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی پەیوەست بە مووچە لەگەڵ رەچاوكردنی پێداویستییەكان.

پێشتر چەند جارێك جەخت لەوە كرایەوە كە ناردنی دووەم 700 ملیار دیناریی بەغداد تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە دوای دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

بەمەش چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوو یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوی پارەكە یان بەشێكی رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، “ئومێددەكەین هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە رەوانە بكرێـت و ئێمەش دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆران دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوای ئاگربەست دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوادەکات بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
Total
0
Share