د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەدا دەكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەن ئاساییە چونكە لە نێو فەرمانگەكانیشدا مانگانە ئەو حاڵەتانە هەن پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت و تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی و داراییە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق هۆشداریی لە بارانبارینی بەخوڕ دەدات

بابەتی دواتر

لەبارەی پڕۆژەی شەمەندەفەر و میترۆوە بڕیارێکی نوێ دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیران و گەشتوگوزار داواکارین هاوڵاتییان هاوکاربن لەپاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان.” لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share