قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان لەم ناوچەیەدا نییە و ئەو شوێنەشی بۆردومانکراوە زەویی کشتوکاڵییە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شوێنی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزای پێنجوێن، زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی ژمارەیەک گوندی قەزای پێنجوێن لە کاتژمێر 6:20 خولەک دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6:50 خولەک بەردەوامبوو”.

بەپێی وتەی قائیمقامی پێنجوێن، ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون زەویی کشتوکاڵیین و زیانی ماددییان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و وتی، “ئەوە کارێکی نامرۆڤانەیە چونکە ئەم ناوچانە کشتوکاڵیین و بەردەوام خەڵکی ئێمە و جوتیارەکانمان لەم وەرزەدا لەناو ئەو زەوی و بەروبوومانەدان و ئێستا ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان بۆ دروستبووە”.

وتیشی، “بۆردومانەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا کراون و فڕۆکەی گەورەشیان تێدا بەکارهێنراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: بەغداد هێشتا بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستانى نەداوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەى پێنجشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق بێت، ئەگەر…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران،…
Total
0
Share