د. ئالان فەرەیدون ئازادکرا

ئەمڕۆ د. ئالان فەرەیدون دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا، سەرچاوەیەکیش ئاشکرایدەکات بەهۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی گرتبوو ناوبراو دەستگیرکرابوو.

سەرچاوەیەک لە سکرتاریەتی یەکێتی رایگەیاند، “د. ئالان فەرەیدون بەهۆی ئەوەوە دەستگیر کرابوو کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی گرتبوو، لە ئێستادا ئازادکراوە و دۆسیەکەی دراوەتە دادگا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “د. ئالان دانی بەوەدا ناوە کە وێنەی بارەگای کۆماندۆی گرتووە، بۆیە دادوەر لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیدا دەکات”.

هەر بە وتەی سەرچاوەکە، “هۆکاری گرتنەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە ڤیدیۆ و وێنەکانی هێزەکانی کۆماندۆی لە سیتەک گرتووە ناردوویەتی بۆ سەرچاوەی نادیار، وێنە و ڤیدیۆکان لە نێو مۆبایلەکەیدا هەبووە و دانی پێدا ناوە، دادوەر بە کاتی ئازادی کردووە، بەڵام دۆسیەکەی کراوەیە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران،…
Total
0
Share