بانکی ناوەندی 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بڕی نەختینەی زیادکرد

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ 273 ملیۆن و 300 هەزار و 122 دۆلار خستنەڕووی هەبووە.

لەو بڕەش، 245 ملیۆن و 890 هەزار و 122 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە و 27 ملیۆن و 410 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە بووە.

بەهای دۆلار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئێستا بەهای 100 دۆلار هاوتای 146 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ساڵی ڕابردووی بە هەڵاوسان كۆتاییپێهێنا و ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخ ‏دەستپێكرد

پێشبینییەكان بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە توركیا ڕاست دەرچوون، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەكە بەراورد بە…
Total
0
Share