دەستەی گەشتوگوزار: چاودێریی نرخی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، چاودێریی نرخ و کوالێتی خزمەتگوزاریی لە شوێنە گەشتیارییەکاندا دەکەن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەوزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی چاودێریی بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا لە رێگەی لیژنەکانی پۆلین و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، هەوڵەکان بۆ زیاتر چاودێریکردنی ئاستی کوالێتی خزمەتگوزاری و نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان چڕ دەکرێنەوە.

لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکرێت بۆ پێداچوونەوە بە باج و رسوماتی سەر بنکە و پێگە گەشتیارییەکان کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو شوێنانە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێکهێنرا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وادەڵێت.

 

 

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share