بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 160 هەزار دینارە.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 161 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئێستا بەهای 100 دۆلار لە هەولێر بەرامبەر بە 160 هەزار دینارە و لە سلێمانی بە 161 هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، دۆلار رێژەیەكی زۆری بەهاكەی لەدەستداوە.

دوێنێ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی تا نزیكەی 167 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 163 هەزار و 750 دینار دابەزی و درەنگانی شەو لە بەغداد 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نرخی 100 دۆلار بۆ 135 هەزار دینار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی عەمبارکراوی نەوتی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share