هەر مسقاڵێک زێڕ 45 هەزار دابەزی

ئەدیب غەریب، زەڕەنگەر لە شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەر کیلۆیەک زێڕ نزیکەی 40 گەڵا دابەزیوە.

وتیشی، هۆکاری دابەزینەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دۆلار، لەبەرامبەریشدا نرخی زێڕ دادەبەزێت. ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا نرخی زێڕ بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگەوە داببەزێت.

بە وتەی ئەو زەڕەنگەرە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 45 هەزار دینار دابەزیوە مسقاڵێکی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن دینارە، هەروەها مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 نزیکەی 40 هەزار دابەزیوە و ئەمڕۆ بە 870 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share