ئابووریناسێک پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ دەکات و دەڵێت، “لە داهاتوودا هەر ئۆنسەیەکی پێنج هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت”.
نەجیب ساوێرس سەرمایەدار و ئابووریناسی ئیماراتی رایگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا، بەهای زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک پێنج هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی بەهاکەی لە بەرزبوونەوەدایە و کەمتر لە رابردوودا بەهاکەی لەدەستداوە، زێڕ بە هۆکارێکی سەلامەت و کاریگەر دادەنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەواوی جیهاندا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ جەنگ و گرژییە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا و جیهان و ناوچەکە بەگشتی، کە بووەتە پاڵنەر بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە زێڕدا زیادبکات و بەهاکەی بەرزببێتەوە، هەربۆیە پێشبینی دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا بەهاکەی پێنج هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.
هاوکات، لە هەفتەی رابردوودا بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا سێ هەزار دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری لێدەکرێت.