کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ تاوەباران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر.
باسیلەوەشکرد، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.