کەمال ئەتروشی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتدەکاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەستی لەکارکێشابێتەوە و دەڵێت، “بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی وڵاتە”.

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە، ” من بۆ چارەسەرى پزیشکى ئێستا لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات. بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە بەڕێز سەرۆکوەزیران بە بەندەى بەخشیوە، دواى چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم”.

ئەمڕۆ دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاوبوویەوە و وابڵاوکرایەوە کە ئەتروشی گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی کوەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە دەست بەسەر یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا. بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share