لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکاتی پارشێواندا تا کاتژمێر هەشتی بەیانی بەردەوامدەبێت و لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە دەستپێدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان، بەم جۆرە دەبێت:

یەکەم: لە كاتژمێر (یەک)ـی پاشنیوەڕۆ تا (یەک)ـی شەو كاردەكەن.

دووەم: كاتژمێر (یەک)ـی شەو تا 3:30 کارکردنیان دەوەستێت.

سێیەم: كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی تا هەشتی بەیانی كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق…
Total
0
Share