چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردنی کاری ریخۆڵەی مرۆڤ

پاراستنی ریخۆڵە بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بەهۆی هەستیاری ئەندامەکە و لەو نێوەندەشدا چەند خۆراکێک هەن کاریگەری باشیان دەبێت و چەند هەنگاوێکیش هەن کاریگەرییان دەبێت لەسەر باشترکردنی کاری ریخۆڵە.

بە گوێرەی پسپۆڕانی بواری خۆراک، چەند هەنگاوێک بگیرێنەبەر کارگەرییان لەسەر باشترکردنی کاری ریخۆڵەکان دەبێت و لە دیارترینیان ئەمانەن:

خواردنی سەوزە و میوەکان، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ریشاڵەکان و ماددە خۆراکییەکان کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر زیادکردنی بەکتریا بەسوودەکان بۆ ریخۆڵەی مرۆڤ.

دوورکەوتنەوە لە خواردنە پرۆسێس کراوەکان، زۆرجار خۆراکە پرۆسێس کراوەکان (ئامادەکراوەکان) رێژەیەکی بەرزی شەکری زیادکراو و چەوری ناتەندروست و ماددە دەستکردەکانیان تێدایە و دەبنە هۆی تێکدانی هاوسەنگی بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە.

خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو، خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ تەندروستی سیستمی هەرس گرنگە، پاڵپشتی گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان دەکات لە ریخۆڵەدا و کاری ئەندامەکان ئاسانتر دەکات.

کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، چونکە فشار دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ریخۆڵە هەبێت بە گۆڕینی هاوسەنگی بەکتریاکانی ریخۆڵە و زیادکردنی هەوکردن.

خراپی کوالیتی خەو یان کەم خەوی دەتوانێت بەکتریاکانی ریخۆڵە تێکبدات و بەشداربێت لە کێشەکانی هەرسکردن. پێویستە ئامانجت ئەوە بێت هەموو شەوێک حەوت بۆ نۆ کاتژمێر بخەویت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share