کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS)، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بەناوبانگترین جۆری نەشتەرگەریی جوانکارییە لە جیهاندا، بەمەش پێش نەشتەرگەریی گەورەکردنی مەمک کەوتووە، کە ساڵانێکە بەناوبانگترین جۆری جوانکاری بووە.

کۆنتوری دەموچاو کە بۆ لابردنی چەوریی زیادە و دیاریکردنی هێڵەکانی دەموچاو بەکاردێت، لەسەدا 14.8ی ئەو نەشتەرگەرییە جوانکارییانەی لە جیهاندا ئەنجامدراون پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا نەشتەرگەرییەکانی گەورەکردنی مەمک لە ماوەی ساڵی 2021دا بۆ نزیکەی لەسەدا 13 کەمیکردووە.

ڕەوتە نوێیەکان بەشێکن لە بووژانەوەی جیهانی لە بواری پزیشکیی جوانکاریدا، لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 30 ملیۆن ڕێکاری نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجامدراون، کە بەپێی ئەو زانیاریانەی کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 19.3% زیادیکردووە .

ئەو داتایانە لە چێوەی دوایین راپرسیی ساڵانەی ISAPS بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە نەشتەرگەریی جوانکاری نەک هەر لە دوو ساڵی لەسەریەک لە دابەزینی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێستا بەرزبووەتەوە، بەڵکو گەشەیەکی زۆرتری کردووە لە ئاستی پێش پەتاکە.

کۆی گشتی ژمارەی نەشتەرگەرییەکان لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 زیاتر لە 33% زیادی کردووە، لە هەمان کاتدا ڕێکارەکانی نا نەشتەرگەری (وەک دەرزی بۆتۆکس) زیاتر لە 54% زیادی کردووە.

لە کاتێکدا ژمارەی نەشتەرگەرییەکانی گەورەکردنی مەمک کەمتر زیادیکردووە، بە رێژەی لەسەدا 0.5، لە چوار ساڵدا، نووسەری ڕاپۆرتەکە دکتۆر جیانلوکا کامپیگلیۆ، ئاماژە بە کەمبوونەوەی رێژەیی نەشتەرگەرییەکانی گەورەکردنی مەمک دەکات بەراورد بە جوانکارییەکانی دیکە.

ئەو پسپۆڕە تەندروستییە ئەم دابەزینەی بەستەوە بە نیگەرانی لە پەیوەندیی هەندێک لەو پرۆسانە لەگەڵ BIA-ALCL کە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری هەیە.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات: جیهان دەكەوێتە داكشانی ئابورییەوە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share