دابەشکردنی ئاو لە پرۆژەکانی دوکان – سلێمانی دەستیپێکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنی ئاو لە پرۆژەکانی دوکان – سلێمانی دەستیپێکردەوە.
شەوی رابردوو بە هۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر-ەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی دوو هەزار و 500 مێگاوات کەمبووەوە.
دوای ئەو رووداوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەمدەهێنرێت لە کۆرمۆر یەکەی زیاتری ئیش پێکردووە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەرپرۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی، لەبەر ئەوە پرۆژەکانمان تا کاتێکی نادیار رادەگرین.