هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، دەستپێدەکات.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن (هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس)ـەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێدراوە، وا بڕیارە لە 27ـی 12ـی 2025، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان (ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ) دەستپێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وا بڕیارە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share