لەماوەی هەفتەیەکدا سێ منداڵی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی تەنها یەک هەفتەدا سێ هاوڵاتیی کورد کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ڕێکخراوەکان ئاشکرایان کردووە، لەماوەی ئەو هەفتەیدا منداڵێکی کورد لە سەرپێلی زەهاو دوو منداڵی دیکە لە دیواندەرە و سەقز بە خۆ هەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە ڕۆژی 5 ی کانوونی دووەم، کچێکی کورد کە تەمەنی تەنها 13  ساڵ بووە لە سەرپێلی زەهاو، بەناوی تارا تەمرخانی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لە دەستداوە.

تارا کێشەی لەگەڵ خانەوادەکەی هەبووە و لەماڵی خۆیان کاتێک زانیویانە کە خۆی هەڵواسیووە و گیانی دەرچووە.

ڕۆژێک دوای ئەو ڕوداوە مێردمنداڵێکی خەڵکی شاری سەقز، بەناوی ئاراس محەمەد ئەمینی بەهۆی کێشەی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە پەت خۆی خنکاندووە و گیانی لە دەستداوە.

هەر لەم هەفتەیەدا کچێکی 14 ساڵان بەناوی هاوژین، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی کوشتووە.

ئەم ڕێژەیە لە خۆکوشتنی منداڵان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تا ڕادەیەک نوێیە و بە بڕوای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنەکان هۆکاری ئابوری و جیاوازی بیرکردنەوەی منداڵەکانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان بكردایە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان…
Total
0
Share