فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەران فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت و چەند بنەمایەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان دادەنرێن.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی حكومەت بۆ دابەشكردنی زەوی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان وەك یەك و لە كاتدا فۆڕمیان پێدەدرێت و جیاوازی نییە كە چەند بنەمایەك دانراوە لەوانە خێزان، ساڵانی خزمەت و پێشتر سوودمەندنەبووبێت، بەڵام لە بەشێك لە فەرمانگەكاندا پێشتر رێوشوێنەكان دەستپێكراوە لە پەروەردە دەبێت سەرەتا لە وەزارەتەوە ئاراستەی پەروەردەكان بكرێت و دواتر فۆرم بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەنێردرێت.

وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت زانیارییەكان لە رێگای فۆڕمێكەوە بە مامۆستایان پڕبكرێتەوە یاخود ئەپڵیكەیشنێك دابنرێت و زانیارییەكانی تێدا تۆماربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات. سەعدی…
Total
0
Share