هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تێبینەرایەتيی تاپۆی كفری و فەرمانگەی ئاوی كفری بەبێ ماندووبوون بە شەو و رۆژ بەردەوامن لەپێناو تەواوكردنی كارەكانی زەوییەكانی كەرتی 9ی تلیشان تاوەكو ئامادەبكرێت بۆ دابەشكردنی بەسەر مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەكاندا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا زۆربەی كارەكانی تەواوبووە كە پێكدێت لە نەخشەكێشان و ئیفراز كردن و رووپێوكردن و دانانی ژمارە بۆ سەرجەم زەوییەكان ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە بۆ تەواوكردنی ئەم زەوییانە دابەشكردنی ئەم زەوییانە بەسەر فەرمانبەران، مامۆستایان، خانەنشیان و هێزە ئەمنییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگداری شۆفێران دەکاتەوە کە سەردانی ناوتۆمارکردن بەپێی پیت هەڵوەشاوەتەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share