محەمەد حاجی مەحمود: دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان بكردایە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان بكردایە كە چۆن بەرنامەی سەربەخۆیی خەڵكی كوردستان دابنێین، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی 34 ساڵدا نەتوانراوە خزمەتگوزاریی باش بۆ میللەتەكەمان دابینبكرێت.

راشیگەیاند، لە پرسی فرۆشتنی نەوتدا 27 ملیار دۆلار قەرزدارین، باشە ئێمە نەوتمان كڕیوە یاخود نەوتمان فرۆشتووە لە كاتێكدا هەرێمی كوردستن دەوڵەمەندە بە كانزا و سامانە سروشتییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەتوانرێت كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت و ئەگەر سێكتەری كارەبا بە ئێمە بدرێت لە ماوەی 6 مانگدا كارەبا دەكەینە 24 كاتژمێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
Total
0
Share