وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە “.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا كراوە و بەم نزیكانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاشكرایكرد كە نووسراوێكیان ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە كە نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.

وەزیری نەوتی عێراق جەختیشیكردەوە و وتیشی، “هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بۆری و لە رێگای بەندەری جەیهانەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی عێراق: پێشبینیدەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share