“فێڵ لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەكرێت”

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند، داوای ماف و شایستەكانیان لە كۆمپانیاكە دەكەن و تۆمەتباریان دەكەن بەوەی فێڵیان لێكردوون.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، یەكێك لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەڵێت، “بۆ مافی خۆمان هاتووین، پارەمان خستووەتە پڕۆژەكەوە و مافی خۆمانمان دەوێت”.

ئەو خاوەن پشكە دەپرسێت، “داهات و خەرجیی چاڤیلاند چییە و بودجەی ئەمساڵتان چەندە و چەند پارە هاتووە و رۆیشتووە؟”.

یەكێكی تر لە خاوەن پشكەكان دەڵێت، “كەس كەس ناناسێت، كارێكتان كردووە كەس سەری لێدەرنەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share