لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلێك برینداربوون

رووداوێكی هاتوچۆ كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە دەربەندیخان روویدا، بووەهۆی برینداربوونی دوو كەس.

هاتوچۆی دەربەندیخان لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، ماتۆڕسکیلێك بەرەو قەرەداغ رۆیشتووە، لەسەر پردی دێوانە هەڵدێراوەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەكەی برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی “وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان” دەستگیركرد‌

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.…
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share