وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆژەی رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان لە ساڵی 2011 دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، بەڵام دواتر لە كۆمپانیای جێبەجێكار وەرگیراوەتەوە و دراوەتە كۆمپانیایەكی دیكە كە پێشتر 15%ی پڕۆژەكە لە ماوەی 8 ساڵدا جێبەجێكراوە و لە كابینەی نۆ توانرا 75 % پڕۆژەكە جێبەجێبكرێت.
وتیشی، “ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت”.