کەشناسیی هەرێم: سبەینێ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم سەرو 30 پلەی سیلیزی دەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و سبەی لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو دەگاتە سەرو 30 پلەی سیلیزی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وپلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 53 پرۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار مۆڵەتی پێدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی…
Total
0
Share