هاتوچۆی هەولێر لێخوڕینی تاکسی مەرجدار دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی تاکسیی بۆ مۆڵەتی شۆفێریی جۆری B ئاشکراکرد و راشیگەیاندووە، گۆڕینی مۆڵەت بۆ مۆڵەتی تایبەت بە تاکسی پێویست بە دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و تراییەکان ناکات.

لە راگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ” بەپێی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2023ـی وەزارەتی ناوخۆ، هاوڵاتییان بە مۆڵەتی شۆفێری جۆری B و بە چەند مەرجێک دەتوانن تاکسی لێبخوڕن”.

هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی تەکسی بۆ هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری B بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەن:

  1. ماوەی ساڵێک تێپەڕبوبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەکەیان لە جۆری B.
  2.  داواکار تەمەنی 20 ساڵی تەواوکردبێت.
  3.  دەستەواژەی Taxi لەسەر پشتی مۆڵەتەکە دەنووسرێت لەپاش گۆڕینی.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share