بابەكر زێباری : چیای قەرەچوغ كۆنترۆڵكرا

بابەكر زێباری ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چیای قەرەچوغ كۆنترۆڵكرا و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەكە هەبوو نەما و پڕكرایەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا توانرا چیای قەرەچوغ كۆنترۆڵبكرێت و پاكبكرێتەوە لە تیرۆریستانی داعش و چەندین مۆڵگەی داعش خاپووركران.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەوە ھەنگاوێكی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنییەی لە ناوچەكە ھەبوو نەما و پڕكرایەوە، چونكە لە ھەردوولا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەك و ھیچ بۆشایەكی نێوانیان نەماوە بۆیە ئەوە ھەنگاوێكی گرنگە و ئەو ھەماھەنگییە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئاگركردنەوە و مانەوەی شەوانە لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەر قەدەغەكران

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: توركیا دەیەوێت بە گەشتیاران بڵێت مەڕۆنە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share