سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پشتگیری لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەکەین”.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، “بەتەواویی پاڵپشتی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەکەین و دڵنیاین بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “هیوادارین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.”
رۆژی 13ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و دوێنێ گەیشتە واشنتی پایتەختی ئەو وڵاتە، و ئامانجی سەردانەکەی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵاتە، سەردانەکەی سودانی لەسەر بانگهێشتی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکایە.