سەڵاحەدین.. ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی ئاسمانی كران

سێ موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كران، كەسێك بریندار بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە، “ئەمشەو 20ی شوبات، سێ موشەك ئاڕاستەی بنكەی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو سێ موشەكە لە جۆری كاتیۆشا بوون، لە چواردەوری ئەو بنكە سەربازییە كەوتوونەتە خوارەوە”.

سەبارەت بە زیانە گیانییەكان ئەوە ئاشكراكراوە، كەسێك برینداربووە كە “گرێبەستی لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 15ی ئەم مانگە ژمارەیەك موچەك ئاڕاستەی هەولێر كران و زیانی گیانی و مادی زۆری بەدوادا هات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دووپاتکردەوە، و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە. ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share