جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات بریندارکرا

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکراتی کوردستان بریندارکرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شەوی رابردوو تەقە لە ئیبراهیم حەسەن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات کرا و بریندارکرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو کەسی ماتۆڕسوار تەقەیان لە ئیبراهیم حەسەن کردووە و بریندار بووە.

شەوی چوار لەسەر پێنجی ئەم مانگە گرژی و ئاڵۆزی لە گوڵەخانە لەنێوان لایەنگرانی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی کورستان و عەبدوڵا حاجی مەحمودی برای روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share