پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە و لە هەڵچوونێکدا ئۆتۆمبیلەکەی سووتاندووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی 1972، کە پیشەی کاسبە و دانیشتووی ڕانیەیە، لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سووتاند، مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆکرایەوە و بە ووتەی خۆی، دەڵێت دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیی هەیە، ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە بە کام فەرمانگەی حکومی، تاوەکو کێشەکەی بۆ یەکلاییبکرێتەوە”.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، “ئەو کەسە لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیركرد كە “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە” ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ…
Total
0
Share