هەشت باڵندەی کێوی گەڕێندرانەوە بۆ سروشت

لە سنووری ناحیەی زەڕایەن، هەشت کەو ئازادکران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن مامۆستا جوامێر کە هاوڵاتییەکی ناحیەی زەڕایەنە ، لە پێناو پارێزگاریکردن و جوانکردنی سروشت و ژینگەو زیادبوونی باڵندە کێوییەکانی سنوورەکەیان هەشت باڵندەی کێوی (کەو) کڕدرابوون، پاشان ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بە گیانێکی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندە کێویان بکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە راوکردن و لەناوبردنیان “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share