سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت کاریگەریی لەسەر ڕووبەری کشتوکاڵی دەبێت لە وەرزی داهاتوودا.

عەونی زیاب ڕاوێژکاری وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، “دڵنیایی تەواو دەدەینە هاوڵاتییان کێسەی کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان، وەزارەت پلانی تایبەتی هەیە بۆ دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان، ئاوی خواردنەوە بەتەواوی دابیندەکەین و ڕێگەنادەین کێشە لەوڕووەوە دروستببێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوامیی قەیرانی ئاو بەمجۆرەی ئێستا کاریگەریی لەسەر ڕووبەری کشتوکاڵی دەبێت”.

باسی لەوەشکردووە، “وشکبوونەوە و کاریگەریی نەرێنیی توندی لەسەر ناوچەکە هەبووە بەهۆی کەمبارانی لە وەرزەکانی بەهاری ڕابردوو و ئەم پایزەدا، هەروەها کەمی ئاو لە بەنداوەکانیشدا هەیە”.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد بە هۆشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن و جەختدەکاتەوە کە کێشە بۆ ئاوی خواردنەوە دروستنابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵۆ عەسکەری: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچە نەدرا

هەڵۆ عەسکەری رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی یەک نەدرا. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share