زێڕ بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی هەر گرامێکی گەیشتە 72 دۆلار

بەرزبوونەوەی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، دوای ئەوەی هەر ئۆنسەیەکی کانزاکە، نرخەکەی گەیشتە 2261 دۆلار و داتاکان دەریانخستووە، هەڵئاواسان لە ئەمریکا لە مانگی شوبات مامناوەند بووە و چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە.

بەپێی CME، بازرگانان پێشبینی دەکەن، بە رێژەی 69%، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لە مانگی حوزەیران رێژەی سوود کەمبکاتەوە و ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکە.

هەر کیلۆگرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نرخەکەی بۆ 72 هەزار و 736 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە و هەر گرامێکی کانزاکەش گەیشتووەتە 72 دۆلار و 74 سەنت.

لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی نرخی ئێستای بازاڕە جیهانییەکان و شکاندنەوەی بە دۆلاری ئەمڕۆ بەبێ حەقدەست، بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار 21 به 470 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 18 به 405 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 24 به 535 هەزار دینارە

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین

بابەتی دواتر

ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share