کۆشکی سپی: کاریگەرییەکانی لەکارخستنی حکومەت زۆر لەوە خراپترن کە چاوەڕێدەکرا

راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، کاریگەرییەکانی لەکارخستنی حکومەت بەسەر ئابوریی ئەمریکاوە، زۆر لەوە خراپتربوون کە چاوەڕێدەکرا.

کێڤن هاسێت، راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ کاروباری ئابوریی لە لێدوانێکدا بە فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، “لەبەر درێژی ماوەەکەی، داخستن و پەکخستنی حکومەت، کاریگەریی زۆر جەرگبڕی لەسەر ئابوریی ئەمریکا دروستکردووە، بە تەنیا کاریگەرییەکەی لەسەر کەرتی گەشتیاریی چوار ملیار دۆلار بووە”.

دەشڵێت، “بەڵام دەکرێت پاش کۆتاییهاتنی لەکارخستنەکە و رێککەوتنی کۆماری و دیموکراتەکان، ئابوریی ئەمریکا دووبارە ببوژێتەوە و قەرەبووی زیانەکانی ماوەی لەکارخستنەکە بکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share