تەقینەوەیەك لە كفری روویدا

لە قەزای كفری تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە كەسایەتی و سەرۆك هۆزێكی ناوچەكە بووە قوربانی.

رووداوەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك نەخۆشخانەی كفری بووە.

ساهیر عەلی جاسم، قائیمقامی قەزای كفری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا نازانن رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەوە بووە یان لەڕێی درۆنەوە ئەنجامدراوە.

وتیشی، “بەهۆیەوە (حسێن عەلوش) كەسایەتیی ناسراوی كفری و سەرۆك هۆزی بەیات گیانیلەدەستداوە”.

قائیمقامی كفری ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share