بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی نێوان پێنج ئۆتۆمبێل لە سنووری دهۆک شۆفێرێکی تاکسی گیانیلەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە نزیک گەڕەکی پیشەسازیی بەرۆشکی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێرێکی تاکسی گیانیلەدەستدا.


