ئەمڕۆ ساڵیادی كۆڕەوە

ئەمڕۆ 31ی ئازار ساڵیادی كۆڕەوی ملیۆنیی گەلی كوردستان و رەتكردنەوەی دەسەڵاتی دەزگا سەركوتكارەكانە.

دوای سەركەوتنی راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و ئازادكردنی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، رژێمی بەعس هێزێكی زۆری دژی هەرێم كۆكردەوە، بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی بە ناچاری ماڵوحاڵیان جێهێشت ‌و روویان لە سنوورەكانی ئێران و توركیا كرد و ئەم كۆچە، بە كۆڕەوە ملیۆنییەكەی ساڵی 1991 ناسراوە.

كۆڕەو 26 رۆژ دوای دەستپێكی راپەرین لە 1991/3/5 دەستیپێكرد و، بووە هەڵوێستێكی بەكۆمەڵی گەلی كوردستان و دەربڕینی ئیرادەی میللەتێك كە راپەڕینی كرد و ئازادی بەدەستهێنا و دواتر ئامادەنەبوو دەستی لێهەڵبگرێت.

لەو كۆڕەوەدا بە سەدان كەس گیانیان لە دەستدا و، دواجار كۆڕەو بووە هۆی دروستبوونی ناوچەی پارێزراو لە هەرێمی كوردستان و بەوەش قۆناغێكی نوێ لە مێژووی كوردستاندا دەستیپێكرد كە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت دەستیپێكرد و، دواتریش بووە هۆی چەسپاندنی هەرێمێكی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک…
Total
0
Share