قائیمقامی هەڵەبجە دەستبەکاربوو

سمکۆ سالار وەک قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێورەسمێکدا سمکۆ سالار وەک قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەستبەکاربوو.

سمکۆ سالار قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەوتارێکدا رایگەیاند،” سوپاسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، کە ئەو متمانەیان پێدام وەک قائیمقامی ناوچەکە دەستبەکاربم”.

وتیشی، “سوپاس بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە یەکدەنگانە هەڵەبجەیان کردە پارێزگا، ئەمڕۆ لە قۆناغێکداین ئەرکەکانمان قورسترن و لە ئایندەدا زۆر شت چاوەڕێمان دەکات، بەڵێندەدەم هاوکار و یاریدەدەری پارێزگاری هەڵەبجە بم و پێکەوە بتوانین خزمەتی زیاتر بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share