هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە ئاغجەلەر

هەڵمەتی رواندنی یەک ملیۆن نەمام كە لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێكردووە گەیشتە ناحیەی ئاغجەلەر و بەردەوام دەبێت.

دوای تەواوکردنی کاروبارەکانی دانانی سیاجی پێویست بۆ پڕۆژەکە لەپێناو پاراستنی نەمامەکان و دارستانەکە لەهەر زیادەڕەوییەک، ئەمڕۆ هەڵمەتی رواندنی نەمام لەنێو پرۆژەی دارستانی ئاغجەلەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکەدا، رمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەناوی ئیدارەی ناوچەکەوە دەستخۆشی لەو هەنگاوەی سەرۆکی یەكێتی کرد و بە هەوڵێکی گرنگیزانی بۆ سەوزکردنەوەی ناحیەکە لەپێناو فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەت کە لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەڕووی نەهامەتییەکی زۆر بوونەوە و ئەم هەنگاوەش یەکێکە لەو خزمەتانەی کە پێشکەشی هاوڵاتیانمان دەکرێت.

ئارام حازم، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند، هەڵمەتەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دارستانی ئاغجەلەری دووبارە ژیاندەوە بەتایبەت کە زیاتر لە دە ساڵە کاری تێدا نەکراوە.

وتیشی، “بە دروستکردنی پەڵەی دەستکرد و چاندنی ئەو جۆرە نەمامانەی لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا دەگونجێت زامنی سەرکەوتنی هەوڵەکانمان کردووە بۆ سەوزکردنی”.

هەروەك بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی-یەوە سوپاسی پێشوازی و بەتەنگەوە هاتنی بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و شارەوانی و کشتوکاڵی کرد بۆ پەرۆشییان تا هەڵمەتی سەوزکردنی کوردستان ناوچەکەیان بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری دەربارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ئایندەدا

تائێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنراوە و پەرلەمانتارێكیش بەدووریدەزانێت بەغداد لەم دۆخەدا پشكی بودجەی…
Total
0
Share