لە 24 کاتژمێری رابردوودا 27.9 ملم باران لە سلێمانی باریوە

کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 27.9 ملم باران لە سلێمانی باریوە و ئەمڕۆش بارودۆخی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە 24 کاتژمێری رابردوودا 27.9 ملم باران لە سلێمانی باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین گەیشتووەتە 515.2 ملم، لە کاتێکدا ساڵی پار تاوەکو ئەم کاتانە 523 ملمس باریبووە”.

سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەوەی خستەڕوو، “ئەمڕۆش بارودۆخی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، بەڵام بارودۆخی ئەو کەشوهەوایەی 24 کاتژمێری رابردوو هەبوو لاواز دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
Total
0
Share