بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رادەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گوندی كەواچەرموو كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆ سەر ڕێگای سەرەكی هاتووە لە گوندی كەواچەرموو كۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستداوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی 1967ە، دانیشتووی قەزای كەلاربووە و دواتر لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.