كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەكو وەفدی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی مەحمود مەشهەدانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووینەوە.
وتیشی،” لە كۆبوونەوەكەدا جەختمكردەوە سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد سیاسەتی لە مێژینەی مام جەلالە و داوامانكرد هەنگاو و قۆناغەكانی بەسەركەوتوویی تەواوبكرێن”.
راشیگەیاند، داواكاریی خەڵكی سلێمانیمان گەیاند سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و رایگەیاند وەزیرە پەیوەندارەكان و تیمەكەی رادەسپێرێت بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بەمن.
سەبارەت بە كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند بەلای ئێمەوە گرنگە هەردوولا كێشەكانئان چارەسەربكەن.
سەبارەت بە كێشەی ئاو و وشكەساڵی، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا سەر لە بەیانی سبەینێ بڕی 420 مەتر سێجا لە چركەیەكدا 320ی دیجلە و 100ی فوڕات بۆ عێراق بەربدەنەوە.