خۆرگیران روودەدات و لەم وڵاتانە هەستیپێدەکرێت

پێشبینیدەکرێت 8 ی نیسانی داهاتوو دیاردەی خۆرگیران رووبدات و لە کەمێک لە وڵاتانی جیهان هەستیپێبکرێت.

بەپێی پێشبینییەکانی ناسا، خۆرگیرانەکە لە 8 ی نیسان روودەدات تەنها لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک هەستیپێدەکرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی سەیر و نامۆ لەبارەی ئەو خۆرگیرانەوە بڵاودەکرێنەوە، بەشێکیان باسلەوەدەکەن، کە سێ رۆژ دەخایەنێت و تەواوی سەرزەوی تاریک دەبێت.

ئاژانسی گەردونناسی ئەمریکا ناسا، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و ئاشکرایدەکات، تەنها چوار خولەک و 28 چرکە دەخایەنێت و دونیاش بە تەواوی تاریک نابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share