نەخۆشی X بەشێکی بەرنامەی کاری کۆڕبەندی داڤۆس پێکدەهێنێت

بڕیارە 15 ی ئەم مانگە کۆڕبەندی ساڵانەی داڤۆس دەستپێبکات خستنەڕووی مەترسییەکانی نەخۆشی X _یش بەشێک لەبەرنامەی کاری کۆڕبەندەکە پێکدەهێنێت.

لە راگەیەندراوێکی کۆڕبەندی داڤۆسدا هاتووە، لەگەڵ هۆشدارییە نوێیەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی مردن بەهۆی نەخۆشی X، ئەو هەوڵە نوێیانە چین کە پێویستە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە داهاتوودا بیگرینە بەر؟، ئەم پرسە لە 17 ی ئەم مانگە لە لوتکەی داڤۆس بە ئامادەبوونی سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

نەخۆشی X ئاماژەیە بە نەخۆشییەکی گواستراوەی مەترسیدار، گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و گەشەکردنی چەکی بایلۆجی هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەن.

لەدوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە لیستی حاڵەتی لەناکاو هێنایە دەرەوە، زانایانی بواری تەندروستیی ترسی ئەوەیان هەیە نەخۆشی X بڵاوببێتەوە و مەترسی لەسەر جیهان دروستبکات، بە تایبەت کە رێژەی مردن تێیدا زۆر زیاترە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

پەیوەندی لەنێوان کاکاو و بیرەوەری و مێشکدا هەیە؟

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرۆکایەتیی روسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی داوە. کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share