بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە داوایانکردووە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، 74 ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەران لە فراکسیۆنە جیاوازەکان داوایەکیان بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 12 ی لە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسراوێکدا داوایانکردووە، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا داواکەیان بکرێتە بەرنامەی کارەوە.

بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12 ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بکاتەوە.

ئەم هەوڵەش لە دوای ئەوە دێت کە نزیکەی سێ مانگ بەسەر دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەی تێدەپەڕێت، تا ئێستا لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بە تایبەت لایەنە سونییەکان لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەیەک رێکنەکەوتوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە”

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەستەمە رۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share